،وقتەدا سەدر رایگەیاند، گروپی کڵاو شینەکانی هەڵوەشاندووەتەوە و نایەوێت گروپێک هەبن بەو ناوەوە لە ناو خۆپیشاندانەکاندا.
رێبەری رەوتی سەدر لەبەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوە کردووە، رێگەنادات هیچ کەسێک بەناوی رەوتەکەیەوە بچێتە ناو خۆپیشاندەران، بۆیە گروپی کڵاو شینەکان هەڵدەوەشێنێتەوە و قبوڵی ناکات گروپێک بە ناوەوە هەبێت.
وتیشی، تا ئێستا چاوەڕێی ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان دەکات، دەربارەی رووداوەکەی گۆڕەپانی سەدر لە نەجەف، تاکو ئەرکی شەرعی و نیشتمانی خۆی جێبەجێ بکات.
لە بەیاننامەکەدا سەدر باسی لەوە کردووە، فشاری حزبەکان بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت زۆربوون و ئەگەریش ئەم دۆخەی ئێستا بەردەوام بێت، ئەوا خۆیان لەم حکومەتە بێبەری دەکەن و بەشێک نابن لێی.
809 جار خوێندراوەتەوە