ڕووبەڕووبونەوە لەنێوان هێزە ئەمنییەکانی لوبنان و خۆپیشاندەران ڕویدا

KNN : Kurdish News Network
08:56 - 11/02/2020
عێراق
+
-

گرژی و ئاڵۆزی لە نێوان هێزە ئەمنییەکانی لوبنان و خۆپیشاندەران ڕوویدا، بەهۆیەوە چەند ڕێگەیەک لەو وڵاتە داخران.

 

دژی پێدانی متمانە بە کابینەی نوێی حکومەت، لوبنانییەکان لەبەردەم پەرلەمانی وڵاتەکەیان خۆپیشاندانیان دەستپێکرد، بەهۆیەشەوە هێزە ئەمنییەکان رێوشێونی توندیان بەرامبەر خۆپیشاندەران گرتۆتە بەر.


هاوکات، هەر بەهۆی خۆپیشاندانەکەوە هێزە ئەمنییەکان ڕێگەکانی نزیک پەرلەمانی لوبنانیان داخستوە، دەیانەوێت بە گازی فرمێسک ڕێژ بڵاوە بە خۆپیشاندەران بکەن.


ماوەی جەند مانگێکە، خۆپیشاندان لە لوبنان بەردەوامە و خۆپیشاندەران داوای باشترکردنی بژێوی ژیانیان و ریشەکێشکردنی گەندەڵی دەکەن، ئەمڕۆش بۆ جارێکی تر دژی پێدانی متمانە بەکابینەی نوێی حکومەت خۆپیشاندانیان دەستپێکردەوە.
.

459 جار خوێندراوەتەوە