وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم، دەربارەی راگرتنی دەوامی سبەینێ، رێنمایی بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی
پارێزگاکان دەدا.
لە راگەیەندراوەکەی
وەزارەتی پەروەردەدا هاتووە، بەمەبەستی پاراستنی سەلامەتی مامۆستایان و
قوتابیان لەکاتی دابەزینی پلەكانی گەرما، بۆ پشووی سبەینێ، دەسەڵات دەدرێتەوە بە
بەڕێوبەری گشتی پەروەردەی پارێزگاكان، بۆ ئەو مەبەستە لەگەڵ بەرپرسی یەكەمی ئیداری راوێژ بكەن.
ئاماژە بەوەش کراوە، لەهەر شوێنێك ئاستەنگی هاتووچۆ هەبێت
یان كاریگەری نەرێنی بۆ دەوامی باخچە، قوتابخانە و پەیمانگاكان دروستبێت، بەڕێوبەری
گشتی پەروەردەی پارێزگاكان بە راویژ لەگەڵ بەرپرسی یەکەمی ئیداری، دەتوانن رۆژی سێ
شەممە ، 11 ی 2 ی 2020 بكەنە پشوو.
وەزرەتی پەروەردە داواشی لە پەروەردەی پارێزگاکان
کردووە، رەچاوی ئەم خاڵانە بكەن:
1ـ دەبێت بەڕێوبەرایەتی پەروەردەكان بەرەزامەندی بەڕێوبەری
گشتی پەروەردەی پارێزگا ـ ئیدارە، پشووەكە رابگەیەنن، بەڕێوبەری گشتی پەروەردەی
پارێزگا لایەنی تایبەتمەندە بۆ گفتوگۆ و ڕاوێژ لەگەڵ پارێزگار یان قائمقام یان بەڕێوبەری
ناحیە.
2ـ پێویستە بەڕێوبەری گشتی پەروەردەی پارێزگا لیستی ناوی
ئەو ناوەندانەی دەوامی تێدا دەكرێت بە پشوو بەزووترین كات ئاراستەی وەزارەت بكات.
3ـ ئەو پەروەردانەی زۆر پێویستن بەو پشووە تەنها پشوو بەوان
دەدرێت.
15315 جار خوێندراوەتەوە