هاڤین کەمال پزیشکی پسپۆڕ، دە ئازارشکێنی سروشتی دیاریکردووە، کە هەموو کەسیک بە ئاسانی دەتوانێت لە چێشتخانەی ماڵەکەیدا دەستیبکەوێت کە ئەمانەن:
زەنجەفیل، دژە ھەوکردنەکانی تیادایە و مادەی ئیندۆرفین لەلەشدا زیاد دەکات کە ئازار شکێنێکی سروشتی یە، ھەر بۆیە بەکارھێنانی دەبێتە ھۆی کەم کردنەوەی ئازاری ماسولکەو جومگەکان،سیر دژە بەکتریایی تیادایە ، بەکاردێت بۆ چارەسەری ھەوکردنی جومگەکان و لەکاتی سەر مابوون دا
هەروەها، مێخەک زیاتر لەکاتی ئازاری دان و ھەوکردنی پووک بەکاردێت ، دەتوانیت بیجویت لە دەمتدا بۆ ماوەیەک ھەتا ئازارەکە نامێنێت، نەعناش یەکێکە لەو ئازارشکێنانەی کە مادەی( مێنتوڵ ) ە ، ئەگەر وەکو زەیت بەکار بھێنرێت بۆ مەساج کردن ، ھەروەھا ئەگەر بخورێت بۆ بۆ ئازاری تەھەیوجی کۆڵۆن و ھەوکردنی قورگ بەکار دێت.
سرکەی سپی، لەکاتی پێوەدانی ھەنگ یاخود ھەر مشەخۆرێک دەخرێتە سەر شوێنی پێوەدانەکەو ئازار کەم دەکاتەوە لەگەڵ ئاوسان ، چونکە دژە ھەوکردن و ئازار شکێنی تیادایە ، ئەتوانرێت بۆ مەساج کردنیش بەکاربێت، بیبەری سووری تون یەکێکە لەھەرە باشترین ئازار شکێنەکان ، وەکو بەنجی مەوزوعی کار دەکات و ئازاری دەمار سڕ دەکات و ھەست کردن بە ئازار کەم دەکاتەوە.
دارچینی، وەکو ئازار شکێن بەکاردێت بەتایبەتی لەوانەی نەخۆشی شەکرەیان ھەیە لەزستاندا بۆ گەرم بوونەوەی لەش و لەو کەسانەی سووڕی خوێنیان چالاک نیە بەکار دێت، هەروەها،زەردەچەوە ماددەی (کورکمین ) ە ، دژە ھەوکردن و دژە ئۆکسانی تیادایە ، بەکاردێت لەوانەی ئازاری بەردەوامی جومگەکان و یاخود لەکاتی پێکان ئازاریان بۆ دروست ئەبێت ئازار شکێنی سروشتی تیادایە ک.
ئاو، بەکاردێت بۆ نەھێشتنی ووشکبوونەوەی خانەکانی لەش ، بە دانانی قاچ لەناو ئاوێکی شلەتێندا ئازار و ماندووبونی نامێنێت ، ھەروەھا لە ئەژنۆ و شانیش دا
هەروەها شەوەفا، یەکێکی ترە لەو ئازار شکێنانەی کە زیاتر لە کاتی ئازاری ڕەحم و سووڕی مانگانە و ئازاری نەخۆشیە ژنانەکان کاریگەری ھەیە.
2626 جار خوێندراوەتەوە