بەمەبەستی ئاسانکاری زیاتر بۆ هاوڵاتی و شۆفێران، بەڕێوەبەری هاتوچۆی هەولێر بڕیاریدا تێچووی مامەڵەی ئۆتۆمبێل و چەند تێجوویەکی تر بەشێوەی قیست لە شۆفێران وەربگیرێت.
فازل حاجی وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر بڵاویکردەوە، بەبڕیاری بەڕێوەبەری هاتوچۆ بۆلەمەودوا، جێبەجێکردنی بڕیاری دانی پارەی سزای هاتوچۆ بەشێوەی قیست و بێ هیچ پێشەکییەک، کە پێشتر دەبوایە هاوڵاتی بڕی 250 هەزار دیناری وەک پێشەکی بدایە، هاوکات لەکاتی ئەنجامدانی کڕین و فرۆشتن لەسەر هەر ئۆتۆمبێلێک کە پارەی سزای لەسەر بێت دەتوانرێت پارەکە نەدرێت و بکریت بە قیست و لەماوەی ساڵێک پارەکە تەواوبکرێت.
باسی لەوەسکردووە، لە کاتی بەسەرچوونی ساڵانە و کەڵەکەبونی بڕێکی زۆر پارەی سزای هاتوچۆ ڕێگادەدرێت بەتازەکردنەوەی ساڵانە بەمەرجێک خاوەن ئۆتۆمبێل بەڵێننامە بدات کە لەماوەی ساڵێک پارەکە بدات.
سەبارەت بە پشكنینی ئوتومبیل لهحالهتی كرین وفرۆشتن كهپیشتر تهنها بۆماوهی 6مانگ كاری پی دهكرا، بەپێی ئەو بڕیارە ماوەکە درێژکرایەوە بۆ ساڵێک.
13716 جار خوێندراوەتەوە