وەزارەتی دارایی و ئابوری دابەشکردنی موچەی مانگی 11 ی ساڵی 2019 ی راگەیاند، وەزارەتێک و چەند یەکەیەک موچە وەردەگرن.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێم، ڕۆژی یەک شەممە دەست بە دابەشکردنی موچەی مانگی 11 ی ساڵی 2019 دەکرێت.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە ڕۆژی یەک شەممە، موچەی دیوان و لیواکانی سەر بە وەزارەتی وەزارەتی پێشمەرگە، ڕۆژی دوو شەممە یەکەکانی 70 و 80 دابەشدەکرێت.
ئەمەش لەکاتێکدایە،پێشتر وەزیری دارایی و ئابوری، دڵنیایی دایە فەرمانبەران کە هیچ کێشەیەک لەدابەشکردنی موچەدا نییە و مانگانە لە وادەی خۆیدا دابەشیدەکەن.
55371 جار خوێندراوەتەوە