50 ملیۆن دینار قەرز بە هاوڵاتییان دەدرێت

09:47 - 05/02/2020
عێراق

بانكی رافیدەین بڕیاریدا، بڕی 50 ملیۆن دینار بە یەك جار و بە سەر یەكەوە بدات بە هەر هاوڵاتییەكی عێراقی كە پارچەیەك زەوی هەبێت و بیەوێت خانووی لەسەر دروستبكات. 

 

 

 بانكی رافیدەین لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست دیجیتاڵ میدیای KNN كەوتووە رایگەیاندوە، ئامانج لە پەسەندكردنی ئەو داواكارییەی هاوڵاتییان بۆ پێدانی كۆی قەرزەكە بە یەكجار، بۆ كەمكردنەوەی رۆتینات و هاتووچۆی هاوڵاتییانە بۆ مامەڵەكردن. 

 

بانكی رافیدەین ئاماژەی بەوەشداوە، بڕی پارەكە بە پێی خواست و داواكاری ئەو كەسە دەبێت كە داوای قەرز دەكات، دواتریش بەپێی بڕی پارەكە قیستی مانگانەكەی لێوەردەگیرێتەوە. 

 

پێشتر بانكی رافیدەین بە شێوەی قیست تاكو بڕی 50 ملیۆن دیناری بە قەرز دەدا بە هاوڵاتیان بۆ ئەوەی خانووی پێدروست بكەن. 

23656 جار خوێندراوەتەوە