ئەو پزیشکەی بۆ یەکەم جار بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای هەستپێکرد و پۆلیس بێدەنگی کرد، تووشی ڤایرۆسەکە بووە.
Li Wenliang ئەو پزیشکە چینییەیە، کە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای دۆزییوەتەوە
و ویستوویەتی هەواڵەکە بڵاوبکاتەوە، تاکو هەموان خۆیانی لێبپارێزن.
٣٠ی کانونی یەکەمی ٢٠١٩،
دکتۆر لی لە رێگەی ئەپڵیکەیشنی (WeChat)ەوە نامەیەکی بۆ گروپێکی پزیشکی ناردووە.
لی لە نامەکەدا
نووسیویەتی، "لە بازاڕێکی بەرهەمە دەریاییەکانەوە، حەوت نەخۆش هاتوون، ئەوەی
دیاریکراوە نەخۆشی لە جۆری (SARS))نەخۆشییەکانی تایبەت بە بۆری هەناسە)یان تێدا دەرکەوتووە
و لە نەخۆشە ئاساییەکان جیاکراونەتەوە."
پزیشکەکە لە درێژەی نامەکەیدا دەڵێت، "بەپێی پشکنینەکان،
نەخۆشییەکە بەهۆی ڤایرۆسی نوێی کۆرۆنایە لە خێزانی گەورەی ڤایرۆسەکان."
لی هەوڵی حکومەتی چینی
بۆ شاردنەوەی نەخۆشییەکانی هاوشێوەی کۆرۆنای لە ساڵی ٢٠٠٣دا بەبیر هاوڕێکانیدا
هێناوەتەوە و وتویەتی، "تەنها دەمەوێت هۆشیاری بە هاوڕێکانی زانکۆم بدەم کە
ئاگایان لەخۆیان بێت."
دوای بڵاوبوونەوەی
نامەکەی لی لە گروپەکەدا، بە خێراییەکەی زۆر بەدەستی زۆرترین کەس دەگات.
بەپێی هەواڵێکی تۆڕی سی
ئێن ئێن، لی وتویەتی، "دوای بینینی نامەکەم لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا، زانیم
سزا دەدرێم."، قسەکەی هاتە دی و دوای ماوەیەکی کەم لەلایەن پۆلیسی شاری
وهانەوە و بە تۆمەتی بڵاوکردنەوەی پڕوپاگەندە و ترساندنی خەڵک، دوورخرایەوە.
دکتۆر لی رایگەیاند، لە
رۆژی شەممەوە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە. لی وتی، ١٠ی مانگ تووشی کۆکە بووە، رۆژی
دواتر تووشی گەرمداهاتن و تا بووە، دوو رۆژ دواتریش لە نەخۆشخانەدا ماوەتەوە.
ڤایرۆسی کۆرۆنا لە
کۆتایی ساڵی رابردووەوە بڵاوبووەتەوە. بە دکتۆر لییەوە تا ئێستا زیاتر لە ٢٠ هەزار
کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون و ٤٢٧ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

25525 جار خوێندراوەتەوە