وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا
داوا لە هاوڵاتیانی وڵاتەکەی دەکات سەردانی چین نەکەن، یان گەشتەکانیان زۆر
کەمبکەنەوە.
وەزارەتەکە لە
راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردوە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە ئهو كارمهند و هاووڵاتیيه مهدهنیيانه
ئەمریکییانەی كه له چین بوون لهو وڵاته گواستووهتهوه بۆ وڵاتێکی تر.
هاوکات فڕۆکەوانەکانی
هێڵە ئاسمانیەکانی ئەمریکا داوایانکردوە گەشتەکان بۆ چین رابگیرێت چونکە لەکاتی
سەردانی ئەو وڵاتە مەترسی توشبونیان لەسەرە.
هاوکات هەتا ئێستا بە
دەیان وڵات گەشتەکانیان بۆ چین راگرتووە و
ئەوەش لەپێناو پاراستنی گیانی هاوڵاتیانیان.
ڤایرۆسی كۆرۆنا، سهرهتا
له ١٢ی كانوونی یهكهمدا له شاری وهانی سهربه ویلایهتی هوبێی چین دەرکەوت و
دواتر بە زۆرینەی ناوچەکانی چیندا بڵاوبوەوە
681 جار خوێندراوەتەوە