گۆران عەبدوڵا، کە پزیشکیكی کوردی دانیشتوی وڵاتی
بەریتانیایە، سەبارەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا هۆشداری دەداتە هاولاتیان، داواش لە
وەزارەتی تەندروستی دەکات بەئەرکی خۆیان هەڵبستن بۆ پاراستنی هاوڵاتیان لە هەڕەشەی
ڤایرۆسی کۆرۆنا.
لە نوسینێکدا، ئەو پزیشکە کوردە داوا لە چەند چین و توێژێکی
کۆمەڵگە دەکات هەفتەیەک بۆ تەندروستی تەرخان بکەن و هۆشیارانە مامەڵەبکەن.
لە نوسینەکەیدا داوا لەوەزارەتی
تەندروستی دەکات، بەئەرکی خۆیان هەڵبسن لە پاراستنی خەڵکی کوردستان لەم هەڕەشە
ترسناکە، هەروەها، داوا لە مامۆستایان دەکات ئاگاداری قوتابی نەخۆشبن و بیاننێرنە
ماڵەوە پشوو بدەن و نەخۆشیەکە نەگوازنەوە، جێڵی تەعقیم لە دەرگای پۆلەکان دانێن و
دەستی خۆیان و خوێندەکارەکانی پێپاکبنەکەوە.
دەشڵێت، دایکان و باوکان زیاتر لە
جاران ئاگاداری مناڵەکانیان بن و ئاگاداریان بکەنەوە لە کاتی پژمین یا کۆکین
دەستەسڕ بەکاربێنن و دەستیان بشۆن، داواش لەمامۆستایانی ئاینی دەکات وتاری ئەم
هەینیە تەرخان بکەن بۆ بڵاوکردنەوەی ئامۆژگاری تەندروستی بۆ خۆپاراستن لەم ڤایرۆسە
مەترسیدارە. ئامۆژگاری موسڵمانان بکەن کە لە پاڵ دەستنویژەکانیان، دەستیان بشۆن.
سەبارەت بە پزیشک و کارمەندانی نەخۆشخانەکان،
دەڵێت دەستکێش و دەمامک بەکاربهێنن و خەڵک و هاولاتیان هۆشیاربکەنەوە، ئەگەر
گومانی ڤایرۆسەکەتان لە نەخۆشەکانتان کرد، داواش لە ڕۆژنامەنوسان و میدیاکاران
دەکات، ئەم هەفتەیە مانشێتی رۆژنامە و ریپۆرتاژ و بەرنامەکان بۆ بڵاوکردنەوەی
زانیاری و هۆشیاری و ئامۆژگاری بۆ پاراستی گیانی هاوڵاتیان تەرخان بکەن.
باسی لەوەشکردووە، پێویستە چالاکەوانانی
مەدەنی و ژنانی ئازادیخواز دەکات، ئەم هەفتەیە زیاتر لە جاران توندتر چاودێری
حکومەت و دەسەڵات بکەن و لە هیچ کەمتەرخەمی و پشتگوێخستنێکی دەزگا فەرمیەکان خۆشنەبن.
لەکۆتایدا داوا لە سیاسی و پەرلەمانتارەکان،
دەکات بۆهەفتەیەکیش بێ ناکۆکێکان وەلاوەبنرێن، بچنە ناو خەڵکەوە و لە خەم و ئازارە
تەندروستیەکانیان بپرسنەوە.
ئەمەش
لەكاتێكدایە، دەسەڵاتدارانی چین ئاشكرایانكرد، لەماوەی 24 كاتژمێری رابردودا 38
حاڵەتی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسە تازەكەی كۆرۆنا تۆماركراوە بەوەش ژمارەی مردن بەو
ڤایرۆسە گەیشتە 170 كەس..
4588 جار خوێندراوەتەوە