یەکەم حاڵەتی توشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئەڵمانیا تۆمارکرا،
وەزارەتی تەندروستی ئەو وڵاتەش رایدەگەیەنێت، توشبووەکە پیاوێكە له شاری شتارنبێرگ
دەژی.
بەپێى میدیاکانى ئەڵمانیا، وەزارەتی تەندروستی هەرێمی باڤاریا
رایگەیاندوە، لە شارۆچکەی شتانبێرگ کە دەکەوێتە باشووری رۆژهەڵاتی شاری میونشن و
(30) کیلۆمەتر دورى نێوانیانە، پیاوێک توشى ڤایرۆسەکە بوە.
لەئێستاشدا ئەوکەسانەى لە نەخۆشەکە نزیکن، رێنماییان پێدراوە
و پشکنیان بۆ دەکرێت و تیمێکی فراوان لەسەرانسەری ئەو وڵاتە پێک هێنراوە.
ئەڵمانیا دووەم وڵاتی ئەوروپایە توشبوون بەو ڤایرۆسەی تێدا
تۆماربکرێت، پێش ئەڵمانیا، له فهرهنسا سێ حاڵهتی ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراون.
4222 جار خوێندراوەتەوە