پسپۆڕانی چین لە نوێترین هەنگاودا، توانیان سەرچاوەی
ڤایرۆسی کۆرۆنا بدۆزنەوە کە تا ئێستا دەیان کەسی ئەو وڵاتەی کردووەتە قوربانی.
ئاژانسی هه‌واڵی شینخوای چینی بڵاویكرده‌وه، ڤایرۆسی كۆرۆنا
له رێگا‌ی وه‌رگرتنی چه‌ند نموونەیەک له بازاڕێکی شاری "هوانان" بۆ
خواردنه ده‌ریاییه‌كان دۆزراوەتەوە.
ئاژانسه چینییه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردووە، له كۆی 585 نموونەی وه‌رگیراو له بازاڕی هوانان کە ئاژه‌ڵی وشكانیشی تێدا
ده‌فرۆشرێت، ترشی ناوه‌كی (DNA)ی ڤایرۆسی كۆرۆنا
له‌ناو 22 نموونەدا هه‌بووه.
پسپۆڕانی چین توانیویانه ڤایرۆسه‌کە دیاری بكه‌ن،
ئه‌مه‌ش به وته‌ی خۆیان،ئەوە دەگەیەنێت، كه ئه‌و ئاژه‌ڵه وشكانییانه سه‌رچاوه‌ی
گواستنه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌ن، كه له‌و بازاڕه‌دا مامەڵەیان پێدەکرێت".
ئەو وڵآتانەی ڤایرۆسەکەی تێدا بڵاوبووەتەوە بریتین له چین،
ئه‌مه‌ریكا، ڤێتنام، تایلاند، ژاپۆن، كۆریای باشوور، سەنگافوره، فه‌ره‌نسا و نیپاڵ.
28062 جار خوێندراوەتەوە