ڤایرۆسی کۆرۆنا چییە و چۆن چارەسەر دەکرێت؟

KNN : Kurdish News Network
11:20 - 26/01/2020
تەندروستی
+
-

بۆ جاری سێیەم لەماوەی ۲۰ ساڵی رابردوودا، جارێکی دیکە ڤایرۆسی کۆرۆنا بەشێوازێکی جیاواز لە ئاژەڵەوە بۆ مرۆڤەکان گوازرایەوە، لەکۆتایی ساڵی ٢٠١٩ەوە لە شاری ووهانی چین، جۆرە ڤایرۆسێکی نوێی خێزانی کۆرۆنا،بڵاوبووەوە بەپێی دواین ئاماریش،تاوەکو ئیستا ژمارەی تووشبووان ۱۹۷٥ کەسە،ئەوانەی گیانیانلەدەستداوە ٥٦ کەسە.

 

سەرەتا,ڤایڕۆسەکە لە چین بڵاوبۆوە، ئێستا لە تایلاند، ژاپۆن، کۆریای باشوور، تایوان و ئەمریکا و فەڕەنسا بڵاوبووەتەوە.

 

دامەزراوەی کۆنترۆڵی جۆری لەهەرێمی کوردستان, ڕێگاکانی خۆپاراستن و چۆنییەتی چارەسەرکردنی بڵاوکردۆتەوە، باشترین رێگا بۆ چارەسەرکردنی نیشانەکانی تووشبوون بەو ڤایڕۆسە بریتییەلە، پێدانی دەرمانی ئازارشکێن و تادابەزاندن، دانیشتن لە ژوری شێدار،خۆشوشتن، لەگەرماوی گەرما، خواردنەوەی شلەمەنییەکان، پشوودان.

 

چارەسەری ڤایڕۆسی کۆرۆنا تەنها چارەسەرێکی یارمەتیدەرییە، کە لەناو چارەسەرەکەدا دەرمانی پاڕاسیتامۆڵ، ئیبۆپڕۆفین، ئەسپرین، دەرمانی دژەلووتگیران و هەندێک جاریش دەرمانی دژەهیستامین دەدرێت.
هەوکردنی ڤایرۆسی، بەگشتی هەندێکجار دەبێتەهۆی هەوکردنی بەکتریایی دووەمی، بەمەش پزیشکان زۆرجار دەرمانی "ئەنتیبایۆتیک" بە تووشبووان دەدەن.


7744 جار خوێندراوەتەوە