ھۆکاری ھەست کردن بە سەرما و تەزین لە لەشدا چی یە ؟

KNN : Kurdish News Network
09:59 - 25/01/2020
تەندروستی
+
-

زۆرن ئەو کەسانەی کە بەردەوام هەست بەسەرما دەکەن، بەتایبەت تەزینی دەست و قاچەکان، بۆ ئەو مەبەستەش پزیشکێک پسپۆڕ چەند هۆکارێک دیاریدەکات کە وادەکات کەسەکە بەردەوام هەست بە سەرما بکات لە لەشیدا.

 

دکتۆرە هەڤین کەمال، پسپۆڕی بەنج و ئازار شکاندن، چەند هۆکارێک دیاریدەکات کە دەکرێت کەلە کەسێکدا هەبن بۆ ئەوەی بەردەوام هەست بەسەرما و تەزینی دەست و قاچەکانی بکات، یەکیک لەوانە کەمخوێنی بە تایبەت لە دەست و قاچدا بەهۆی کەمی خرۆکە سورەکانەوە، دەبێتە هۆی کەمبونەوەی گواستنەوەی ئۆکسجین بۆ بەشەکانی لەش.

 

 هەروەها، کەم ئیشکردنی غوددەی دەرەقی و نەخۆشی ڕاینۆد کە نەخۆشییەکی بۆرییەکانی خوێنە و هەستیار دەبن بەرامبەر سەرما و سترێس گرژدەبن و پەنجەکانی دەست و قاچ شین دەبن و سارد و سڕ دەبن.

 

 نەخۆشییەکانی گورچیلە، نەخۆشی شەکرە جۆری 2، نەخۆشی خوێنبەربونی پەلەکان یاخود هەوکردنیان،  ئەنۆ ڕوکسیا نیرفۆسا، ھەڵامەت یاخود فلو، تێکشکاندنی دەمارە کان لە پەلەکاندا. کەمی ڤیتامین B12،  کەمی ماددەی ئاسن لە لەشدا : ئایا بەھۆی کەم خوێنیەوە بێت یاخود خوێن بەربوونەوە بێت یاخود کەمی ھەڵمژینی بێت لە گەدەدا، ئەمانەش بەچەند هۆکارێکی سەرەکی دادەنرێن بۆ ئەوەی کەسەکە بەردەوام هەست بە تەزینی لەش بکات.

 

 

 

 

 

 



5118 جار خوێندراوەتەوە