شەوی رابردوو سێ‌ كاتیۆشا ئاراستەی ناوچەی سەوز كران

08:53 - 21/01/2020
عێراق

شەوی رابردوو سێ‌ كاتیۆشا ئاراستەی ناوچەی سەوز لە ناوەراستی شاری بەغداد كران و هیچ زیانێكی گیانییان لێنەكەوتەوە. 

 

 

شانەی راگەیاندنی جەنگی عێراق بڵاویكردەوە، كەوتنەوەی موشەكەكان هیچ زیانێكی گیانییان لێنەكەوتوەتەوە، تەنها زیانی مادییان بە شوێنەكان گەیاندوە. 

 

 

هاوكات سەرچاوەیەكی ئەمنی رایگەیاندوە، دوای كەوتنەوەی گولە كاتیۆشاكان، زەنگی ئاگاداركردنەوە لە ناوچەی سەوز لێدراوە. 

279 جار خوێندراوەتەوە