فەرماندەیی پۆپەراسیۆنەكانی بەغداد ئاشكرایدەكات، 15 ئەفسەر كە فەرماندەی لیوایەك لە نێویاندایە بە بەرد لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە برینداربوون.
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی بەغداد لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند، لە كاتی راپەراندنی كارەكانیان بۆ پاراستنی ئاسایشی خۆپیشاندەران و دەروازەی گۆڕەپانی تەحیر لەلای یەكتربڕی قورتوبەوە، لەلایەن ژمارەیەك خۆپیشاندەرەوە هێرشكراوەتە سەریان و بە بەرد برینداركراون.
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكان ئاشكرایكردوە، لە ئەنجامی ئەو هێرشەی خۆپیشاندەراندا 14 ئەفسەر برینداربوون، برینەكانیشیان لە سەریاندایە. ئەوە جگە لەوەی فەرماندەی لیوای سێی سەر بە فیرقەی یەكی پۆلیسی فیدراڵی قاچی چەپی شكاوە.
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی بەغداد راشیگەیاندوە، پابەندن بە رێنماییەكانی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان بۆ پارێزگاری لە خۆپیشاندەران و خۆپیشاندانی ئاشتییانە. هۆشداریشیداوە لە بەلارێدا بردنی خۆپیشاندانەكان و بەرپاكردنی توندوتیژی.
704 جار خوێندراوەتەوە