ڤیدیۆ... 22 کۆچبەر لەدەریای ئیجە داوای بەهاناوەچوون دەکەن

KNN : Kurdish News Network
11:25 - 18/01/2020
جیهان
+
-

لە دەریای ئیجە بەلەمێکی کۆچبەرانی نایاسایی پێش ژێر ئاوکەوتنی، لەلایەن هێزەکانی پاراستنی کەناراوەکانی تورکیا ڕزگارکران.

 

لە کەناراوەکانی قەزای ئەنەز سەر بە پارێزگای ئەدێرنەی تورکیا، بەلەمێکی کۆچبەرانی نایاسایی دوای تێکچونی ڕەوشی کەش و هەوا ڕووبەڕووی مەترسی ژێر ئاوکەوتن دەبنەوە، لەلایەن سەرنشینانی ناو بەلەمەکە پەیوەندی بە هێزی پاراستنی کەناراوەکانی تورکیاوە دەکرێت، داوای هاوکاری و بەهاناوەچوون دەکەن.


بەگوێرەی زانیارەەکان، ئەو 22 کۆجبەرەی لەناو ئەو بەلەمەدا بوونم بەڕەگەز نیپاڵین، دوای ڕزگارکردنیشیان رادەستی بەڕێوەبەرایەتی کۆچی پارێزگای ئەدێرنە کران.

4395 جار خوێندراوەتەوە