ئاشنا عەبدوڵا: دەبێت حکومەت جدی بێت لە جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی

06:14 - 15/01/2020
کوردستان

بڕیارە سبەی پێنج شەممە ، دوای دوو ڕۆژ گفتوگۆکردن لەسەر پرۆژە یاساکە، پەرلەمانی کوردستان دەنگ لەسەر پرۆژە یاسای چاکسازی بدات.

ئاشنا عەبدوڵا ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی گۆڕان، بە دیجیتاڵ میدیای ڕاگەیاند،KNN پرۆژەکە بە هەنگاوێکی سەرەتایی بۆ دەستپێکردنی چاکسازی دەزانن، پێداگرییان کردووە لەسەر گێڕانەوەی ماف بۆ خاوەن ماف و بڕینی موچەی ئەو کەسانەی لەماوەی ڕابردوودا بە نایسایی موچەیان وەرگرتووە.


وتیشی، لەسەر بڕگەی خانەنشینی پلە باڵاکان ئەندامەکانیان بە هەموو شێوەیەک پشتیوانی ئەوەدەکەن کە موچەی خانەنشینی پلە باڵاکان بە شێوەیەکی بەرچاو کەمبکرێتەو و بۆ چارەسەر کردنی ئەو کێشەیەش یاسایەکی خانەنشینی یەکگرتوو کاریپێبکرێت کەچۆن هەق بە فەرمانبەرێکی ئاسایی دەدات، پلە باڵایەکیش بەهەمان یاسا خانەنشینبکرێت.

 

ئاشکراشیکرد،بە تیمی حکومەتیان ڕاگەیاندووە، وەک فراکسیۆنەکەیان چاودێرێکی ورد دەبن بەسەر جێبەجێکردنی بڕگە و ماددەکانی پرۆژە یاساکە.


پرۆژەیاسای چاکسازی لە مووچە و خانەنشینی و دەرماڵە و ئیمتیازاتەکانی دیکە، لە 21 ماددە پێکدێت، بڕیارە ڕۆژی 5 شەممە دەنگی لەسەر بدرێت.

931 جار خوێندراوەتەوە