ئەنجومەنی وەزیرانی
هەریم رایگەیاند، دڵنیایی بە هەموو لایەک دەدرێت کە موچە و مافی هیچ کەسێکی شایستە
نابڕدرێت.
ئەنجومەنی وەزیران لە
راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، "ئامانج لە
چاکسازی رێکخستنەوەی مووچە و دابەشکردنی داهاتە بە شێوەیەکی دادپەروەرانە. دڵنیاییشیدا
کە مووچە و مافی هیچ کەسێکی شایستە بەتایبەتی کەسوکاری شەهیدان و زیندانیانی سیاسی
نابڕدرێت."
باس لەوەش کراوە، بڕیاردراوە لە
بارەی پاراستنی مافی کەسوکاری شەهیدان، زیندانیان و گیراوانی سیاسی، روونکردنەوەی پێویست
بە پەرلەمانی کوردستان بدرێت.
لە راگەیەندراوەکەدا جەخت لە گرنگیی پابەندبوون بە رێککەوتنی
نێوان بەغدا و هەولێر، دەربارەی نەوت، بودجە و چارەسەرکردنی بنەڕەتی کێشەکان کراوەتەوە.
817 جار خوێندراوەتەوە