پسپۆڕان و پزیشكان پێنج جۆر میوه دیاریده‌كه‌ن كه به‌سودن بۆ مرۆڤ و یارمه‌تى دابه‌زاندنى كێش ده‌ده‌ن و جه‌سته به‌جوانى ده‌هێڵنه‌وه، هه‌روه‌ها پزیشكان ئامۆژگاریمان ده‌كه‌ن كه به‌خواردنى ئه‌م میوانه ته‌ندروستى مرۆڤ جێگیر‌و پارێزراو ده‌بێت.
یه‌كه‌م، سندى، ئه‌م میوه‌یه یه‌كێكه له میوه به‌سوده‌كان خواردنى ئه‌م میوه‌یه‌هاوسه‌نگى له‌ش ده‌پارێزێت و هه‌ردوو ڤیتامین ئه‌ى و سى تێدایه، هه‌روه‌ها چرچولۆچى ده‌موچاو ناهێڵێت و ڕوخسارێكى جوان به‌مرۆڤ ده‌به‌خشێت، خواردنى ئه‌م میوه‌یه كارى هه‌رسومه‌عیده ئاسان ده‌كات، چه‌ورییه زیان به‌خشه‌كان ده‌توێنێته‌وه.
دووه‌م، ئه‌نه‌ناس، خواردنێكى به‌سوده‌و كردارى هه‌رس ئاسان ده‌كات و كێشى مرۆڤ داده‌به‌زێنێت، ئه‌م میوه‌یه جگه له‌وه‌ى چه‌ند ڤیتامینێكى به‌سود له خۆده‌گرێت هاوكات مرۆڤ له سك ئێشه و ئازارى ماعیده ده‌پارێزێت.
سێیه‌م، بلوبێرى هه‌ندێكه‌یش پێده‌ڵێن توو، ئه‌م خۆراكه زۆر به‌سوده بۆ مرۆڤ، سودى زۆرى بۆ چاو هه‌یه و مه‌وداى بینین به‌هێزده‌كات، شه‌كره زیان به‌خشه‌كان له‌ناو چه‌سته‌ى مرۆڤ له ناوده‌بات، پاڵفته‌ى خوێن ده‌كات و هاوسه‌نگى خوێن ده‌پارێزێت.
چواره‌م، كێوى، یه‌كێكه له میوه باشه‌كان بۆ دابه‌زاندنى كێش ڕیژه‌یه‌كى زۆر له ڤیتامین سى له پێكهاته‌كه‌یدا هه‌یه، كه به‌شێوه‌یه‌كى باش چه‌ورى ده‌توێنێته‌وه، هه‌ستى برسیه‌تى له مرۆڤدا ناهێلێت و هاوسه‌نگى جه‌سته ڕێكده‌خاته‌وه، باشترین میوه‌یه بۆ دابه‌زاندنى كێش.
پێنجه‌م، هه‌ناریه‌كێكه له میوه به‌سوده‌كان كه پێكهاته‌كه‌ى چه‌ندین ڤیتامینى گرنگ له خۆده‌گرێت، هه‌روه‌ها جۆرێك له ترشى تێدایه كه هاوسه‌نگى جه‌سته ڕێكده‌خات، هه‌روه‌ها كردارى هه‌رس خێراده‌كات و یارمه‌تى گه‌ده‌ى مرۆڤ ده‌دات له كردارى هه‌رسدا، هاوسه‌نگى فشارى خوێن ده‌پارێزێت و ڕێكیده‌خاته‌وه.
5970 جار خوێندراوەتەوە