فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى توركیا چەند بنکەیەکی یه‌كینه‌كانى به‌رخۆدانى شه‌نگالیان (یه‌به‌شه) لە گوندى دووگریى سه‌ربه‌ناحیه‌یى سنونێ له‌سنورى قەزای شنگال بۆردومان كرد‌و به‌پێى زانیاریه‌كان شه‌هید و بریندارهه‌یه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له قه‌زاى شنگال به‌دیجیتاڵ میدیایى KNN ڕاگه‌یاند، كاتژمێر 11:00 ى پێشنیوه‌ڕى ئه‌مڕۆ فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا چەند بنکەیەکی یه‌كینه‌كانى به‌رخۆدانى شه‌نگالیان (یه‌به‌شه) لە گوندى دووگریى سه‌ربه‌ناحیه‌یى سنونێ سەر بە قەزای شنگال بۆردومان کردووە.
وتیشى، به‌هۆى بۆردومانه‌كه‌وه شه‌هیدوو بریندارهه‌یه و له دوورى 300 مه‌تره‌وه ڕێگه به‌كه‌س ناده‌ن نزیكى ڕووداوه‌كه ببێته‌وه.
جێى ئاماژه‌یه، فڕۆكه‌كانى توركیا ناوه‌ناوه، سنورى هه‌رێمى كوردستان ده‌به‌زێنن و بۆردوومانى ئه‌و ناوچانه ده‌كه‌ن، كه به‌هۆیانه‌وه سه‌دان كه‌س شه‌هید و برینداربون و ماڵ و حاڵى هاوڵاتیان وێرانبووه.
885 جار خوێندراوەتەوە