وەزیری دەرەوەی قەتەر سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بە سەردانێك گەیشتە بەغداد و دوانیوەڕۆش بۆ كۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم دێتە هەولێر.
محەمەد بن عەبدولڕەحمان ئالسانی جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر بەیانی ئەمڕۆ بە سەرۆكایەتی وەفدێك گەیشتە بەغداد و بڕیارە لەگەڵ هەرسێ سەرۆكایەتییەكەی عێراق و وەزیری دەرەوەی عێراق كۆببێتەوە و گفتوگۆ بكەن سەبارەت بە كێشەكانی ئەم دواییەی عێراق و نێوەندگیری لە نێوان ئێران و ئەمریكادا.
بڕیاریشە دواتر كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی عێراق سەبارەت بە ئامانجی سەردانەكە و ناوەڕۆكی گفتوگۆكان لە شاری بەغداد رێكبخات.
بڕیاریشە دوای تەواوبوونی دیدار و كۆبوونەوەكانی لەگەڵ بەرپرسانی عێراق، وەزیری دەرەوەی قەتەر سەردانی هەولێر بكات و لەگەڵ سەرۆكی حكومەت و بەرپرسانی دیكەی هەرێم كۆبێتەوە.
627 جار خوێندراوەتەوە