وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئێران هۆشدارى ده‌داته وڵاتانى ئه‌وروپا له باره‌ى رێككه‌وتنی ئه‌تۆمیه‌وه وده‌ڵێت، وه‌ڵامێكی توندمان بۆ رێكاره‌كانی ئه‌وروپا ده‌بێت.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ڕایگه‌یاند، له ئه‌گه‌ری هه‌ر هه‌نگاوێكی نا به‌جێ یانیش نیازخراپی به‌رامبه‌ر رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی، وه‌ڵامێكی توندی هاوشێوه و گونجاومان بۆ رێكاره‌كانی ئه‌وروپا ده‌بێت.
ده‌شڵێت، په‌نابردنی وڵاتانی ئه‌وروپا بۆ په‌ره‌پێدان به ناكۆكییه‌كان له‌باره‌ی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی، هه‌نگاوێكی هه‌ڵچوونه و له لاوازی خۆیانه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه.
له به‌شێكى تر‌ى به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه‌به‌وه‌ده‌كات كه، ئه‌گه‌ر وڵاتانی ئه‌وروپا بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان هه‌ر هه‌وڵێك بۆ به‌لاڕێدابردنی رێككه‌وتنه‌كه بده‌ن، پێویسته به‌رگه‌ی ده‌ره‌نجامه‌كانیش بگرن.
ئه‌وه‌ش دواى ئه‌وه‌هات نوسینگه‌ی تێریزا مەی، سەرۆک وەزیرانی بەڕیتانیا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، بەڕیتانیا و فەڕەنسا و ئەڵمانیا کۆکن لەسەر ئەوەی ڕێکەوتنە ناوەکییەکە لەگەڵ ئێران‌دا باشترین ڕێگەیە بۆ ئەوەی نەهێڵرێت ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ناوەکیی.
لە بەیاننامەکەدا هاتووە ئەوان پابەندن بەوەی لەنزیکەوە بەردەوامبن لە کارکردن لەگەڵ ئەمریکادا سەبارەت بە چۆنێتی چارەسەرکردنی هەندێک کێشەی ئێران، لەوانەش ئەو بابەتانەی کە لەوانەیە ڕێکەوتنە نوێیەکە بیانگرێتەوە.
له‌لایه‌كى تره‌وه، ئه‌مه‌ریكا سووربوونی خۆی له نه‌گه‌ڕانه‌وه بۆ رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ئێران راگه‌یاند، وڵاتانى ئه‌وروپاش به‌پێویستى ده‌زانن رێككه‌وتنێكی دیكه‌ی جێگره‌وه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته بكرێت، به‌ڵام تاران ره‌تی ده‌كاته‌وه هیچ رێككه‌وتنێكی دیكه له‌مباره‌یه‌وه بكات.
1206 جار خوێندراوەتەوە