دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ منداڵێکی تەمەن سێ ساڵ، دانیشتووی ناحیەی حاجیاوای سەر بەقەزای رانیە، کەوتە
ناو ئاوەڕۆیەکەوە و گیانی لەدەستدا.
بەڕێوەبەرایەتی
پۆلیسی راپەڕین رایگەیاندوە، روداوەکە لە گەڕەکی فەرمانبەرانی حاجیاوا رویداوە، منداڵەکە کەوتۆتە ناو ئاوەڕۆیەکی نزیک ماڵی خۆیانەوە.
پۆلیس ئاماژەی
بەوەشکردوە، منداڵەکە لە رەگەزی نێرە و تەرمەکەی گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی رانیە، دوایی
پشکنینی توێکاری، رادەستی کەسوکاری کراوەتەوە.
پۆلیس ئاشکراشیکردوە، دۆسیەیان بۆ روداوەکە کردۆتەوە، و لێکۆڵینەوە بەردەوامە، بەڵام هەتا ئێستاش هیچ کەسێک بەهۆی
روداوەکەوە دەستگیرنەکراوە.
2068 جار خوێندراوەتەوە