كچانی عێراق و روسیا لە پلەی یەكەمی جوانیدان

08:05 - 13/01/2020
هەمەڕەنگ

بەپێی راپرسییەك كە ماڵپەڕێكی بەناوبانگی ئەمریكی كردویەتی، كچانی عێراق لەسەر ئاستی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و كچانی روسیاش لەسەر ئاستی جیهان لە پلەی یەكەمی جوانیدان. 

 
بەپێی راپرسییەكە كە ماڵپەری رانكەری ئەمریكی ئەنجامیداوە و زیاتر لە 30 هەزار كەس بەشێوەی ئۆنڵاین بەشدارییان تێدا كردوە، كچانی عێراق بە قژی درێژ و چاوی رەش و قاوەیی و روخساری سەرنجڕاكێشیان لە پلەی یەكەمی كچانی وڵاتانی ناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاستن كە لە 17 وڵات پێكهاتوون. 

لە دوای عێراق، كچانی لوبنان و ئێران و سوریا و توركیا و  دواتریش ئوردن و میسر لە پلەی دووەم تا حەوتەمن، كچانی ئەفغانستان هەشتەم و قوبرس و كوەیتیش لە پلەی نۆیەم و دەیەمدان. 

لەسەر ئاستی جیهانیش، كچانی وڵاتانی ناوچەی ئەسكەندەناڤیا كۆنتڕۆڵی راپرسییەكەیان كردوە، بەجۆرێك كە كچانی روسیا لە پلەی یەكەم دێن، لە دوای ئەوانیش ئۆكرانیا و سوید و نەرویج، عێراقیش لە پلەی پێنجەم لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی دێن لە لیستی جوانترین كچانی جیهاندا. 

4824 جار خوێندراوەتەوە