ئەمریکا: بەپێی رێککەوتنمان لەگەڵ بەغدا لە عێراق دەکشێینەوە

KNN : Kurdish News Network
06:11 - 12/01/2020
عێراق
+
-

راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا رایگەیاند، ئەمریکا بە نیازە لە عێراق بکشێتەوە، ئەویش بەپێی ئەو رێککەتنەی لەنێوان هەردوو وڵاتدا هەیە.

رۆبەرت ئۆبراین لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی فۆکس نیوز، سەبارەت بە کات و شێوازی کشانەوەی هێزەکانیان ئاماژەی بەوە کردووە، بەپێی ئەو شێواز و کاتەی رێککەوتنی نێوان بەغدا و واشنتن دیاریکردووە، هێزەکانیان لە عێراق دەکشێننەوە.

 

راوێژکاری ئاسایشی نەتەویی ئەمریکا باسی لەوەش کردووە، توانیان کۆتایی بە رێکخراوی داعش بهێنن و کار بۆ ئەوە دەکەن سەرجەم پاشماوەکانیان لەناوببەن.

هەفتەی رابردوو پەرلەمانی عێراق کۆبووەوە و بڕیارێکی بۆ کشانەوەی هێزە بیانییەکان لە خاکی وڵاتدا دەرکرد.

2925 جار خوێندراوەتەوە