ئەیاد عەلاوی رایدەگەیەنێت، بەهۆی شكستهێنانی پەرلەمان لە كارەكانیدا دەستی لە ئەندامێتی پەرلەمان كشاندوەتەوە.
نوسینگەی راگەیاندنی ئەیاد عەلاوی سەرۆكی هاوپەیمانی وەتەنیە رایگەیاندوە، پەرلەمان نەیتوانیوە رۆڵی خۆی ببینێت لە یاسا داناندا و نەیتوانیوە رۆڵی چاودێرێكی باش ببینێت، وەكو پێویستیش وەڵامی داوكاری خۆپیشاندەرانی بە جدی و ئیجابی نەداوەتەوە، بۆیە بڕیاریداوە دەستلەكار بكێشێتەوە.
ئەیاد عەلاوی لە رۆژی 6 ی تشرینی دووەمی ساڵی 2018 سوێندی یاسایی وەكو ئەندامی ئەم خولەی پەرلەمانی عێراق خواردوە.
3134 جار خوێندراوەتەوە