سەرۆکی ئەمەریکا رایگەیاند؛ گەیشتونەتە رێککەوتنی بازرگانی لەگەڵ چین و سەپاندنی باجی گومرگیش دژی ئەو وڵاتە رادەگرێت.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا رایگەیاند؛ لەگەڵ چین گەیشتون بە رێکەوتنی بازرگانی، چین رەزامەندن لەسەر گۆڕانکاریکردن لە پەیکەری کڕینی بەروبومە کشتوکاڵییەکان و کەرتی وزە و شمەکی پیشەسازی.
ئاماژەی بەوەشکرد، لەبەرامبەردا ئەمەریکا باجی گومرکی دژی چین کە بڕیاربو لە ناوەڕاستی ئەم مانگەوە بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، هەڵپەساردوە.
پێشتریش ئاژانسی بلومبێرگ بڵاویکردەوە كە ترەمپ رەزامەند بوە لەسەر گرێبەستی (قۆناغی یەكەم) و هەروەها دواخستنی سەپاندنی باج بەسەر شتومەكی هاوردەكراوی چینی و جەختیش لەوە كراوەتەوە كە خولی ئێستای دانوستانە بازرگانییەكان تەواو بوە.
بلومبێرگ بڵاویكردوبوەوە كە ئەمەریكا و چین گەیشتونەتە رێككەوتن لەبارەی هێنانەكایەی رێككەوتنی (قۆناغی یەكەم) بۆ نەهێشتنی ناكۆكییە بازرگانییەكانی نێوانیان.
784 جار خوێندراوەتەوە