ئەمڕۆ ئەحمەد داودئۆغڵو لە شاری ئەنقەرە پارتە نوێکەی خۆی راگەیاند و وتارێکی پێشکەشکرد.
لە وتاری راگەیاندنی
پارتەکەیدا ئەحمەد داودئۆغڵو رایگەیاند، وەرچەرخانێکی سیاسیی گەرە لە تورکیادا دروستدەکەن.
وتیشی، "هەموو
مافەکانی برا عەلەوییەکانمان دەپارێزین و داواکارییەکانیان جێبەجێدەکەین.
هەرکەسێکیش مامەڵەی یەکسانی لەگەڵ دەکرێت هەر بیروباوەڕ و ئایین و ئاینزایەک بێت."
داودئۆغڵو جەختیشیکردەوە، بنەماکانی مستەفا کەمال ئەتاتورک دەپارێزن.
پارتە نوێکەی ئەحمەد
داودئۆغڵو ناوی پارتی ئایندەیە و لۆگۆکەشی گەڵای چنارێکە و لەخوارەوەیدا نووسراوە
پارتی ئایندە.
2423 جار خوێندراوەتەوە