ئەمڕۆ لە سامەڕا هێرشیکی خۆکوژی
کرایە سەر چەکدارانی حەشدی شەعبی و لە ئەنجامدا حەوت چەکدار کوژران.
شانەی راگەیاندنی
ئەمنی عێراق بڵاویکردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە لە سامەڕا خۆکوژێک بە
ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراوەوە هێرشی کردووەتە سەر لیوای ٣١٣ی حەشدی شەعبی و لە
ئەنجامدا حەوت چەکدار کوژران.
تا ئێستا هیج لایەنێک بەرپرسیارییەتیی خۆی لە
هێرشەکە رانەگەیاندووە.
651 جار خوێندراوەتەوە