ئەحمەد داودئۆغڵو
دۆسیەی حزبە نوێکەی رادەستی وەزارەتی ناوخۆ کردووە و چاوەڕوانیش دەکرێت سبەینێ بە
فەرمی رابگەیەندرێت.
ئەمڕۆ ئەحمەد
داودئۆغڵو سەرۆک وەزیرانی پێشووی تورکیا و یەکێک لە دامەزرێنەرانی پارتی داد و
گەشيپێدانی دەسەڵاتدار، بۆ دامەزراندنی حزبە نوێکەی داواکاری تۆمارکردووە و
دۆسیەکەی رادەستی وەزارەتی ناوخۆ کردووە.
ئایهان سەفەر سەرۆکایەتی
ئەو گروپەی کردووە کە لە چوار کەس پێکهاتوون و سەردانی وەزارەتی ناوخۆیان کردووە
بۆ پێشکەشکردنی داواکاری پێدانی مۆڵەت بە حزبە نوێکەی داودئۆغڵو.
دەربارەی ناوی حزبەکە
چەند زانیارییەکی پشتڕاستنەکراوە بڵاوکراونەتەوە، لەوانەش ناوەکانی وەک حزبی داهاتوو،
حزبەکەمان، حزبی ژیان و داد، بەڵام ئەگەر زۆرە ناوی حزبی داهاتوو (گەلەجەک پارتی)
بێت.
بۆ لۆگۆی حزبە نوێکەش ئەوەی
بڵاوکراوەتەوە، گەڵای چنارە و لە خوارەوەیدا نوسراوە حزبی داهاتوو.
بڕیار وایە سبەینێ هەینی لە شاری ئەنقەرە بە فەەرمی
پارتە نوێکە رابگەیەندرێت و ناو و لۆگۆی پارتەکەش ئاشکرا بکرێت.
2370 جار خوێندراوەتەوە