کامێرایەکەی نوێی هاتوچۆ دانرا کە سێ سەرپێچی لەیەک کاتدا تۆماردەکات

02:29 - 12/12/2019
کوردستان

لەشاری هەولێرسیستمێکی تازەی کامێرای چاودێری خێرایی لە شەقامەکاندا دانرا کە دەتوانێت لەیەک کاتدا سێ سەرپێچی تۆماربکات.

 

 فازڵ حاجی وتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند ئەم کامێرایە دەتوانێت سێ سەرپێچی لەیەکاتدا تۆمار بکات ئەوانیش سەرپێچی تیژڕەوی بەر لە گەیشتن بە ترافیک لایت و سەرپیچێ لێدان لە گڵۆپی سوری ترافیک لایت و هەروەها سەرپێچی تیژڕەوی و لێدان لە گڵۆپی سور بەیەکەوە.

وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر ئاشکراشیکردوە لەئێستادا کامێراکە وەک تێست لە شەقامی چل مەتری دانراوە ئەگەر سیستەمەکە سەرکەوتووبوو لەشوێنەکانی تریش دادەنرێت.

ئاماژەی بەوەشکردوە ئەو سیستەمە تازەیە کارێگەری زۆری دەبێت لە کەمکردنەوەی ڕوداوەکانی تیژڕەویکردن لەسەر ترافیک لایەتەکان و گەیشتن بە ترافیک پێش سوربونی.

13688 جار خوێندراوەتەوە