سبەینێ پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە و یەکێک لە
تەوەرەکانی گفتوگۆکانیش باسکردن دەبێت لە دۆخی کارەبای نیشتیمانی.
عەلی حەمە ساڵح سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان رایگەیاند، لەسەر
داواکاری یاسای ئەندامانی پەرلەمان، سەرۆکایەتی پەرلەمان بابەتی گفتوگۆی دۆخی
کارەبای بۆ بەرنامەی کاری سبەینێ پەرلەمان زیادکردوە.
ئەوەش لەکاتێکدایە بڕیاربوو سبەینێ پەرلەمان گفتوگۆ
لەسەر پێشنیازە بڕیاری بۆنەکانی نەتەوەیی تورکمان و پێشنیازە یاسای ریکلامی
بازرگانی بکات.
چەند رۆژێکە کارەبای نیشتیمانی بەڕێژەیەکی بەرچاو کەمیکردوە
و، ئەوەش گلەیی و نیگەرانی هاوڵاتیانی لێکەوتۆتەوە.
1778 جار خوێندراوەتەوە