بەبڕی دوو ملیار دۆلار پرۆژەی ئاوەڕۆی شاری هەولێر لەلایەن
کۆمپانیایەکی ژاپۆنیەوە بە چوار قۆناغ جێ بەجێدەکرێت.
فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر رایگەیاند ئەم پرۆژەیە چارەسەری ئاوی
قورس دەکات و هەموو مەترسیە تەندروستی و ژینگەییەکانی کۆتایی پێ دێنێت و یەکێک لە گرفتە
گەورەکانی هەولێر چارەسەر دەکات.
پارێزگار ئاماژەی بەوەشكردوە، پرۆژەکە پرۆژەیەکی ستراتیژییە و پێویستە چی لە روی راوێژکاری چی لە رووی جێ بەجێکردنەوە
لەکاتی خۆیدا تەواوبێت.
پرۆژەکە لەلایەن کۆمپانیای جایکای ژاپۆنیەوە بەچوار قۆناغ جێ بەجێدەکرێت
و ماوەکەی ٧٧ مانگە.
پرۆژەکە لەچوارچێوەی قەرزی ژاپۆنیدا جێبەجێدەکرێت و قۆناغی یەکەمی
300 ملیۆن دۆلارە.
بەپێی پرۆژەکە چارەسەری
ئاوی قورسی هەولێر دەکرێت و پرۆژەکە پێکدێت لە دروسکردنی وێستگەی چارەسەرکردنی ئاوی
قوڕس لە دووری (11) کیلۆمەتر لە سەنتەری شارەوەو، توانای چارەسەرکردنی (105،000)
مەتر سێجای ئاوی قورسی هەیە لە ڕۆژێکدا.
1521 جار خوێندراوەتەوە