ئاژانسی سپۆتینکی روسی
بڵاویکردەوە، سوپای ڕوسیا لە سوریا بۆ یەکەم جار چونە ناو شاری ڕەقە و هاوکاری
مرۆییان بەسەر 2 هەزار هاوڵاتی ئەو شارە دابەشکرد.
چونی
هێزەکانی ڕوسیا بۆ ناو شاری ڕەقە لە چوارچێوەی ڕێکەوتنی نێوان ڕوسیا و هێزەکانی
سوریای دیموکرات( هەسەدە) دایە.
شاری رەقە لە سوریا وەکو پایتەختی
خەلافەتی داعش دیاریکرابوو، لە مانگی 10 ی ساڵی 2017 لەلایەن هێزەکانی سوریای
دیموکرات و بە هاوکاری هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و بە سەرۆکایەتی ئەمریکا لە دەستی
داعش ڕزگارکرا.
476 جار خوێندراوەتەوە