نیوەرۆی ئەمرۆ سدیق عەبدولعەزیز ڕابەری پێشووی بزوتنەوەی ئیسلامی و
مامی رابەری ئێستا لە شاری سلێمانی کۆچی دوایی کرد.
سدیق عەبدولعەزیز لە ساڵی 1939 لە گوندی پریسی لەدایک بووە و ساڵی
1960 پەیوەندی بە ئیخوان موسلیمینەوە کردوەو وئەندامی یەکەم شانەی ئیخون بووە لە
هەڵەبجە.
ساڵی 1992 لەگەڵ کۆمەڵیک چالاکوانی ئیسلامی بزوتنەوەی راپەڕینی
ئیسلامی ڕادەگەیەنن و دەبێتە ئەمینداری گشتی.
دواتر ساڵی 1999 دەبێتە جیگری ڕابەری گشتی بزوتنەوەی یەکبونی ئیسلامی
و دواتر دەبێتە ڕابەری گشتی بزوتنەوەی ئیسلامی کوردستان.
مەلا سدیق عەبدولعەزیز
تەمەنی 80 ساڵە و ماوەی دو ساڵە باری تەندروستی تێکچووە ئەمڕۆ بەهۆی نەخۆشیەوە
کۆچی دوایی کرد
1958 جار خوێندراوەتەوە