وێنە.. دژی کەمبونەوەی کارەبا لە پینجوێن خۆپیشاندان بەڕێوەدەچێت

KNN : Kurdish News Network
11:31 - 09/12/2019
کوردستان
+
-

دژی کەمبونەوەی کاتژمێرەکانی کارەبای نیشتیمانی هاوڵاتیانی قەزای پێنجوێن گردبوونەوە و ڕایانگەیاند، چەند رۆژێکە کارەبای نیشتیمانی بە بەڕێژەیەکی بەرچاو کەمبۆتەوە و داوایانکرد وەک پێشتری لێبکرێتەوە.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بەشێک لە هاوڵاتیانی قەزای پێنجوێن دژی کەمبوونەوەی کاتژمێرەکانی کارەبای نیشتیمانی لە دەروازەی سنوری خۆپیشاندانیان کرد و ڕێگەیان لە ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکان گرت لە خاڵە سنورەییەکان بەرەو ناو هەرێم بڕۆن.

خۆپیشاندەران رایانگەیاند قەزاکەیان پێویستی بە 25 مێگاوات کارەبا هەیە ئەگەر دەسەڵاتداران مەبەستیان باشترکردنی دۆخی کارەبا بێت تەنها بە داهاتی بەشێکی زۆر کەمی خاڵە سنورییەکان دەتوانن کارەبای بەردەوام بۆ پێنجوێن دابین بکەن.

هاوکات، زانا عەبدولرەحمان قایمقامی قەزای پێنجوێن ڕایگەیاند داواکاری خۆپیشاندەران ڕەوایە و ئەوان وەک لایەنی پەیوەندیدار چەندینجار داوایان کردووە دۆخی کارەبا چارەسەر بکرێت، بەڵام تا ئێستا چارەسەر نەکراوە.

 وتیشی، هاوڵاتیان مافی خۆیانە خۆپیشاندان بکەن چونکە تا ئێستا تەنانەت نەوتی سپیشیان بەسەردا دابەشنەکراوە.

 

 

 

814 جار خوێندراوەتەوە