زوبێر برادۆستی پەیامنێری رۆژ نیوز ئازادکرا

KNN : Kurdish News Network
10:25 - 09/12/2019
کوردستان
+
-

دوای چوار مانگ لە زیندانیکردنی زوبێر برادۆستی پەیامنێری ئاژانسی رۆژنیوز ئازاکرا .

 

 ئاژانسی رۆژ نیوز بڵاویکردوە دوێنی پەیامنێرەکەیان لە ناوچەی سیدەکان ئازادکراوە.

زوبێر برادۆستی قسەی بۆ رۆژ نیوز کردوە و رایگەیاندوە یەکێک لە تۆمەتەکانی سەری ئەوەبووە گوایە ئەو پێشمەرگەبووە بۆیە دەستگیرکراوە، بەڵام ئەو رەتیدەکاتەوە و دەڵێت هیچ کاتێک رۆژی لە رۆژان پێشمەرگە نەبووم بەڵکو کاری رۆژنامەنوسی دەکەم.

ئاماژەی بەوەکردوە هۆکاری دەستگیرکردنی کارکردنی بووە لە سەر هێرشەکانی تورکیا لە سنوری سیدەکان.

ئەو رۆژنامەنوسە نیگەرانە لەوەی وەک سەندیکای رۆژنامەنوسان بەرگریان لێ نەکردوە، بەڵکو تۆمەتی سیخوڕیشیان بۆ دروستکردوە.


654 جار خوێندراوەتەوە