قەیس خەزعەلی گاڵتە بە سزاکەی ئەمریکا دەکات

10:36 - 08/12/2019
عێراق

قەیس خەزعەلی گاڵتە بە سزاکەی ئەمریکا دەکات و دەڵێت ئەم "شەرەف پێدانە" دواکەوت.

سەرۆکی بزوتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق لەسەر ئەوەی خراوەتە لیستی سزاکانی ئەمریکاوە رایگەیاند، "زۆر دواکەوتن، دەبوایە ماوەیەکی زۆر پێش ئێستا ئەم شەرەفەیان بە ئێمە بدایە."

خەزعەلی لە درێژەی قسەکانیدا وتی، هەموو یاساکانتان لیستی سزاکانی وەزارەتی گەنجینەیە؟ ئەمە شکستە. واتە ئیتر پارەکانمان لە دەست چوو کە لە ئەمریکا دامانناوە؟

ئەمریکا رایگەیاند، سزای هەریەک لە قەیس خەزعەلی، لەیس خەزعەلی، عەزیز لامی داوە کە هەموویان سەرپەرشتیاری ئەو گروپانەن کە سەربە حەشدی شەعبین و ئەمریکا تۆمەتباری کردوون بەوەی دەستیان هەیە لە سەرکوتکردنی خۆپیشاندەراندا.

2323 جار خوێندراوەتەوە