لێپرسینەوە لە وەزیری نەوتی عێراق دەکرێت

KNN : Kurdish News Network
10:10 - 08/12/2019
عێراق
+
-

پەرلەمانی عیراق بڕیاریداوە بۆ لێپرسینەوە، وەزیری نەوت بانگهێشتی پەرلەمان بکرێت.

بەپێی نووسراوێک کە واژۆی سیروان سیرینی ئەمینداری گشتی پەرلەمانی عێراقی لەسەرە، لەسەر داوای یوسف عەلوان ئەندامی پەرلەمانی عێراق کە رەزامەندی ٢٥ پەرلەمانتاری لەگەڵە، سامر عەزبان وەزیری نەوتی عێراق لێپرسینەوەی لەگەڵدا دەکرێت.

وەک لە نووسراوەکەدا هاتووە، رۆژی پینجشەممە دیارکراوە بۆ لێپرسینەوە لەگەڵ وەزیری نەوتی عێراق.

1170 جار خوێندراوەتەوە