تورکیا... چەکدارێکی داعشی ڕادەستی وڵاتی نەمسا کردەوە

KNN : Kurdish News Network
11:24 - 08/12/2019
جیهان
+
-

وەزارەتی ناوخۆی تورکیا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، ئەمڕۆ چەکدارێکی داعشیان ڕادەستی وڵاتەکەی خۆی کردۆتەوە.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە، ئەو چەکدارە داعشە بە ڕەگەز نەمسایی بووە و ڕادەستی وڵاتەکەی خۆی کراوەتەوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، حکومەتی تورکیا لە مانگی ڕابردودا دەستیکرد بە ڕادەستکردنی چەکدارانی داعش بۆ وڵاتەکانی خۆیان، لەو ماوەیەشدا 21 چەکداری داعشی ئەوروپی و ئەمریکی ڕادەستی وڵاتەکانیان کراونەوەتەوە.

بەپێی ئامارە فەرمیەکانیش، زیاتر لە 900 چەکداری بیانی داعش لە تورکیا زیندانی کراون.

735 جار خوێندراوەتەوە