ڤیدیۆ. کچێکی مسوڵمان ژیانی دەیان خوێندکاری ئەمریکی رزگارکرد

01:59 - 06/12/2019
جیهان

کچە خوێندکارێکی مسوڵمان دەرگای مزگەوتێک بۆ دەیان خوێندکاری هاوڕێی دەکاتەوە کە لە پەلامارێکی چەکداریی هەڵهاتوون.

دوای ئەوەی پەلامارێکی چەکداریی دەکرێتە سەر قوتابخانەی ناوەندی ئوشکوش وێست لە ویلایەتی وێسکونسن، خوێندکارەکان لە قوتابخانەکە هەڵدێن.

لەو کاتەدا خوێندکارێکی مسوڵمانان رێنماییان دەکات بەرەو مزگەوتێکی نزیک قوتابخانەکە بڕۆن.

کچە خوێندکارەکە لە رێگەی کۆدەوە دەرگای مزگەوتەکە دەکاتە و هەموو خوێندکارەکان دەچنە مزگەوتەکەوە.

وەک لە گرتە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت، کچە مسوڵمانەکە تاکو هەموو خوێندکارەکان دەچنە نێو مزگەوتەکەوە لەبەردەم دەرگاکەدا دەمێنێتەوە.

17655 جار خوێندراوەتەوە