بە موشەک هێرشکرایە سەر بنکەیەکی سەربازی ئەمریکا لە عێراق

08:23 - 03/12/2019
عێراق

ئەمشەو بە موشەک هێرشکرایە سەر بنکەی سەربازی عەین ئەسەد کە بنەکەیەکی سەربازی ئەمریکییەکانە لە پارێزگای ئەنبار.

شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق، رایگەیاند، ئەمشەو بە پێنج موشەک هێرشکراوەتە سەر بنکەی سەربازی عەین ئەسەد لە قەزای هیتی سەر بە پارێزگای ئەنبار.

 

٢٦ی ١٢ی ٢٠١٨ دۆناڵد ترەمپ سەردانی ئەم بنکە سەربازییەی کرد، دوو هەفتە پێش ئێستاش مایک پێنسی جێگری سەرۆکی ئەمریکا سەردانی ئەم بنکە سەربازییەی کرد و لە هەردوو سەردانەکەدا بەرپرسانی عێراق ئامادەنەبوون لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا و جێگرەکەیدا لەو بنکەیەدا کۆببنەوە.

1744 جار خوێندراوەتەوە