دو ئەندامی ئەنجومەنی پیرانى ئەمەریکا داوا دەکەن
یاسای روبەڕوبونەوەی دوژمنان لە رێگەی سزاکانەوە بەسەر تورکیادا جێبەجێبکرێت، کە
بەپێی یاساکە بەهۆی کڕینی سیستمی بەرگری موشەکی (ئێس- 400)ى روسییەوە، سزا بەسەر
تورکیادا دەسەپێنرێت.
هەریەک کریس ڤان هۆڵن سیناتۆری دیموکراتەکان و لیندسی گراهام
سیناتۆری کۆمارییەکان، نامەیەکیان ئاڕاستەی مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا
کردوە و تیادا ئاماژەیان بەوەکردوە؛ کە ئەو پێشتر باسی لەوە کردبو ئەگەر تورکیا
ئەو سیستمە بەرگرییە موشەکییە روسییە بکڕێت، ئەوا روبەڕوی سزای ئەمەریکا دەبێتەوە
بەپێی یاسای روبەڕوبونەوەی دوژمنانی ئەمەریکا، بەڵام ئێستا تورکیا دەیەوێت سیستمی
(ئێس– 400)ی روسی تاقی بکاتەوە.
لە نامەکەدا کە واژۆی هەردو سیناتۆرەکەی لەسەرە، نوسیویانە:
کاتی ئارامگرتن ماوەیەکی زۆرە تەواوبوە، ئێستا کاتی جێبەجێکردنی یاساکەیە و
شکستهێنان لە جێبەجێکردنیدا دەبێتە هۆی گەیاندنی پەیامێکی خراپ بۆ وڵاتانی دیکە و
پێیان دەڵێت دەتوانن یاساکانی ئەمەریکا بە کەم بزانن بەبێ ئەوەی هیچ دەرەنجامێکیان
لێبکەوێتەوە.
ڤان هۆڵن و لیندسی گراهام داوایان کردوە؛ بەپێی یاسای
روبەڕوبونەوەی دوژمنانی ئەمەریکا لە رێگەی سزاکانەوە، دەبێت سزا بەسەر تورکیادا
بسەپێنرێت بەهۆی کڕینی ئەو سیستمە روسییەوە.
982 جار خوێندراوەتەوە