وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند ئێران
هاوبەشی لەنێو ناڕەزایەتیەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا و خۆپیشاندەران لە عێراق و
لوبنان و ئێرانیش رژێمی ئاینی رەتدەکەنەوە.
مایک پۆمپـێیۆ لە میانەی
لێدوانێکیدا لە زانکۆی لویزڤیڵ لە ویلایەتی کێنتاکی رایگەیاند عادل عەبدولمەهدی سەرۆک
وەزیری عێراق دەستی لەکارکێشایەوە، چونکە خەڵکی داوای ئازادی دەکەن و هێزە ئەمنیەکانیش
دەیان کەسیان
کوشتووە، ئەمەش هەتا ڕادەیەکی زۆر پەیوەستە بە هەژمونی ئێرانەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە لوبنانیش بە هەمان شێوەیە، خەڵکی دەیانەوێت
حزبوڵڵا و ئێران لە وڵاتەکەیان و سیستەمەکەیان بچنە دەرەوە، بەو پـێـیەی هێزێکی
سەرکوتکەرن و توندوتیژی پـیادەدەکەن.
528 جار خوێندراوەتەوە