پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، باندێکی بازرگانیکردن بە مادەی هۆشبەریان
دەستگیرکردووە کە چوار کەسن.
پۆلیسی هەولێر ئاشکرایکرد، دوێنێ دوای ئەوەی پۆلیسی قەزای دەشتی هەولێر
ئاگادارکراونەتەوە لە بوونی باندێک، توانراوە ناسنامەی چوار ئەندامیان ئاشکرا
بکرێن و دەستگیریان بکەن.
کاروان مامەند بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزای دەشتی هەولێر ئاماژەی بەوە کردووە،
چوار تۆمەتبارەکە دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە کە بازرگانیکردنە بە مادەی هۆشبەر.
ئەو مادانەش بازرگانیان پێوە کردووە بریتی بوون لە کریستاڵ و هێرۆوین، لە
کاتی دەستگیرکردنیشیاندا ئامرازەکانی بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر و چەند چەقۆیەک و
١١ موبایل و بڕێک پارەیان پێوە گیراوە.
895 جار خوێندراوەتەوە