گەنجێکی کورد لەژێر ئەشکەنجەی هێزە ئەمنییەکانی ئێراندا گیانی لەدەستدا

08:40 - 02/12/2019
کوردستان

گەنجێکی خەڵکی شاری ئەیوانی سەر بە پارێزگای ئیلام لەژێر ئەشکەنجەی هێزە ئەمنییەکاندا گیانی لەدەستداوە.

بەپێی هەواڵکی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، گەنجەکە ناوی سەجاد ئیسماعیلییە و لە خۆپیشاندانەکانی شاری ئیلام دەستگیرکرابوو، بەهۆی ئەشکەنجەوە گیانی لەدەستدا.

دوای ئەوەی تەرمەکەی رادەستی بنەماڵەکەی کراوەتەوە پێیان راگەیندراوە نابێت هەواڵەکە بە میدیاکان بدەن و دەبێت بڵێن خۆی کوشتووە

354 جار خوێندراوەتەوە