سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان: بەهۆی نەبونی سوتەمەنیەوە 12 یەکەی بەرهەمهێنانی کارەبا کارناکەن

KNN : Kurdish News Network
05:18 - 02/12/2019
کوردستان
+
-

سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان ئەنجامی بەدواداچونێکی بۆ دۆخی کارەبا راگەیاند، و دەڵێت بۆی دەرکەوتووە  12 یەکەی بەرهەمهێنانی کارەبا بەهۆی نەبونی سوتەمەنیەوە کارناکەن.

 

 عەلی حەمە ساڵح بڵاویکردەوە نزیکەی 550 میگاواتی کارەبا بۆ هەندێک شوێن و بارەگا دەڕوات کە کارەبای بەردەوامیان هەیە.

 

سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان ئاماژەی بەوەشکردوە نزیکەی ٪38 کارەبا بەسێ رێگە بەفیڕۆدەچێت ئەوانیش ١٣٪ کاره‌با به‌هۆی سیستمی دابه‌شکردن و گواستنه‌وه‌ و
١٥٪ به‌ شێوه‌ی زیاده‌ڕه‌وی ده‌برێت، واته‌: ئه‌و شوێن و ماڵانه‌ هیچ سه‌عاتێکی کاره‌بایان نیه‌و١٠٪ کاره‌با له‌ پشتی سه‌عاته‌وه‌ له‌ ماڵان و شوێنەکانی دیکە ده‌دزێت.

 

سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان، چەند چارەسەرێکیشی بۆ دۆخی کارەبا خستۆتەڕوو کە بریتین لە بڕینی زیادەڕۆییەکانی و ماڵ و ئەو بەرپرسانەی کارەبای بەردەوامیان هەیەو، هەروەها دانانی پێوەری زیرەک کە ڕۆڵێکی گرنگ دەبینێت لە چارەسەری دۆخی کارەبا و زیادکردنی بەرهەمی غازی سروشتی بۆ بەکارخستنی سەرجەم یەکەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا.

1089 جار خوێندراوەتەوە