نرخی کارەبای مۆلیدە ئەهلییەکان دیاریکرا

KNN : Kurdish News Network
11:03 - 02/12/2019
کوردستان
+
-

قایمقامیەتی سلێمانی نرخی هەر ئەمپێرێكی كارەبای مۆلیدە ئەهلییەكان بۆ مانگی یانزە (7بۆ 8) حەوت بۆ هەشت هەزار دینار دیاری دەکات، خشتەی پێدانی كارەبای مۆلیدەكانیش لە سنوری پارێزگای سلێمانی بۆ مانگی دوانزە گۆڕانگاری تێدا كرا.


لە ڕاگەیەندراوێکدا قایمقامیەتی سلێمانی "نرخی كاتژمێرێك ئەمپێری مۆلیدەی ئەهلی لە سنوری سلێمانی بۆ مانگی (11)تشرینی دووەم بە (38.75) دینار و حەوتسەد‌و پەنجا فلس دیاریكرا و موەلیدەكانیش بەتێكڕایی لەنێوان (180) بۆ (205) كاتژمێر كاریان كردووە، بەوەش نرخی یەك ئەمپێر كارەبا لە نێوان (7) هەزار بۆ (8) هەزار دینار دەبێت".

ئەوەشهاتووە "خشتەی پێدانی كارەبای مۆلیدە لە مانگی (12) كانونی یەكەم، بەم جۆرە دەبێت: لە كاتژمێر (6:30) شەش‌و نیو بۆ (8)ی بەیانی و لە كاتژمێر (12)ی نیوەڕۆ بۆ (1)ی شەو  كاردەكەن, لە رۆژانی هەنیشدا ".

لە ڕێنمایی قایمقامیەت بۆ مۆلیدەکاندا هاتووە "بەیانیان ئیشی پێناكرێت و لە بەرامبەردا لە كاتژمێر (11)ی پێشنیوەڕۆوە ئیش بە مۆلیدەكان دەكرێت، لەو كاتانەدا لەكاتی بڕینی كارەبای نیشتیمانیدا مۆلیدە ئەهلییەكان لە ماوەی (10) خولەكدا كاریان پێدەكرێت، بەپێچەوانەوە، سەرپێچیكار رووبەرووی یاسا دەكرێتەوە".

21977 جار خوێندراوەتەوە