جێگری وه‌زیری ته‌ندروستی ئێران، ڕایگەیاند
"لەم هه‌فته‌یه‌ی دواییدا، ١٩ كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسی H1N1 (ئه‌نفلۆنزای
به‌راز) گیانیان له‌ده‌ستداوه".
عه‌لی ره‌زا ره‌ئیسی، جێگری وه‌زیری ته‌ندروستی
ئێران، بە ئاژانسی هه‌واڵیی خوێندكارانی ئێرانی ڕاگەیاندووە "له‌م هه‌فته‌یه‌ی
دواییدا، ١٩ له‌و ٢٧٣ كه‌سه‌ی کە ده‌ركه‌وتووه تووشی ڤایرۆسی H1N1 (ئه‌نفلۆنزای به‌راز)
بوون و له نه‌خۆشخانه‌كان چاره‌سه‌ری پزیشكی وه‌رده‌گرن، گیانیان له‌ده‌ستداوه".
جێگری وه‌زیری ته‌ندروستی ئێران، عه‌لی ره‌زا
ره‌ئیسی ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه کە ئه‌مساڵ به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵی رابردوو حاڵه‌تەکانی
تووشبوون به‌و جۆرە ئه‌نفلۆنزایه زیاتر بووه.
687 جار خوێندراوەتەوە